4 کانوونی یەکەم 2025
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی لە توێژینەوەیەکدا رۆڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لە بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاست و چەواشە بڵاوکردەوە، کە توێژینەوەکە کاری لەسەر ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن کردووە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 2025/12/4، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دامەزراوەی ڤیژن، توێژینەوەیەکی نوێی بە ناونیشانی (زانیاریی ناڕاست و چەواشە لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان) و راپۆرتی کۆتایی پڕۆژەی عێراق فلتەری بڵاوکردەوە.
توێژینەوەکە لەلایەن هەریەکە لە توێژەران ئارام سەعید و د. هەژان خالید ئامادەکراوە، توێژینەوەکە لە رێگەی کۆکردنەوەی داتا و زانیارییەکان، دوو فۆکەس گرووپ و چەند راپرسییەک ئەنجامدراوە، کە سەرجەمیان لەبارەی کاریگەرییەکانی هەواڵی ناڕاست و چەواشە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بووە.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، فەلاح حەسەن بەڕێوەبەری پڕۆژەی عێراق فلتەر، راپۆرتی کۆتایی پڕۆژەکەی لە بارەی بەدواداچونی هەواڵی ناڕاست و چەواشە لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "١٠٪ی هەواڵە چەواشەکانی ماوەی هەڵبژاردن ئاراستەی ژنان کراوە".
عێراق فلتەر پڕۆژەیەک بو بۆ بەدواداچونی هەواڵی ناڕاست و چەواشە لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لەلایەن رێکخراوی ئایدیا ئینتەرناشناڵ و وەزارەتای دەرەوەی ئەڵمانیاوە پشتیوانی دەکرێت
251209013928.jpg)
251209013938.jpg)
251209013952.jpg)
251209014000.jpg)
251209014010.jpg)
251209014026.jpg)
251209014032.jpg)
251209014042.jpg)
251209014051.jpg)
251209014100.jpg)
251209014109.jpg)
251209014118.jpg)
251209014126.jpg)
251209014135.jpg)
251209014143.jpg)
251209014152.jpg)
251209014200.jpg)
251209014211.jpg)
بڵاوکردنەوە