بەشی بەدواداچوون (Follow-up) لە دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، یەکێکە لە بەشە بنەڕەتیەکانی دامەزراوەکە، ئەرکەکانی بریتییە لە چاودێریکردن، هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی بەردەوام بۆ سەرجەم کار، چالاکی، پڕۆژە و پلانە ستراتیجییەکانى دامەزراوەکە.
ئەم بەشە دڵنیایی دروست دەکات لەوەی هەموو چالاکییەکان بە پێی ئامانج، پلانی پەسەندکراو و ستانداردە پیشەییەکان جێبەجێ دەکرێن، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە پەیوەستکردنی ئامانجە ستراتیجییەکان بە جێبەجێکردنی ڕاستەقینە، بە هەماهەنگی لەگەڵ هەموو بەشەکانی دامەزراوەکە وەکو (توێژینەوەکان، پڕۆژەکان، دارایی، کارگێڕی، میدیا، تەکنەلۆژیای زانیاری و پلاندانانی ستراتیجی).
ئەم بەشە بە شێوەی سیستەماتیکی کار دەکات لەسەر دیاریکردنی (KPI)، پێوانەکانی ئەنجام، ڕێژەی بەرەوپێشچوون و دۆزینەوەی کێشە و گرفتی جێبەجێکردن لە کاتێکی گونجاودا.
هەروەها، بەشی Follow-up پشتگیری سەرەکییە بۆ ڕاپۆرتکاری فەرمی و متمانەپێکراو بۆ سەرۆکایەتی دامەزراوە، ئەنجومەنی بەڕێوەبردن، و هاوبەشە داراییەکان (دۆنەر، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان)، و کار دەکات لەسەر پێشنیازکردنی چارەسەری ستراتیجی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی جێبەجێکردن لە دامەزراوەکەدا.