null

بەش

سەرەکی | کارگێڕی و دارایی

کارگێڕی و دارایی

پێناسەی بەشی کارگێری 

1. بەرپرسە لە بەڕێوەبردنی سەرجەم کاروبارە کارگێڕیەکان و ئاراستەکردنی کارمەندەکانی بەشەکەی بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانیان.

2. راییکردن و چاودێری کردنی کارەکانی پەیوەست بە ئیدارەدانی دامەزراوەکەوە، کە خۆیان لە کارەکانی (پرسگە، چێشتخانە، ئیدارە، ژمێریاری، سەرچاوە مرۆییەکان  و هەر ئەرکێکی تر کە سەرۆکی دامەزراوەکە بۆی دیاری ئەکات) دەبیننەوە.

3. سەرپەرشتی لایەنی دارایی و کارگێڕی دامەزراوەکە دەکات. بە رەزامەندی سەرۆکی دامەزراوە پلانی خەرجییەکان و کڕین و دابینکردنی پێداویستیەکان دائەنێت و سەرپەرشتی جێبەجێکردنیان ئەکات.

4. ئامادەکردنی پلانی کارگێڕی و بودجەی دامەزراوەکە، خستنە رووی پێشنیاز و پلان لە بواری کارگێڕیدا، کە دواتر لە ئەنجومەنی دامەزراوە پەسەند ئەکرێت.

5. سەرپەرشتی بوارە لۆجستی و کارگێڕیەکانی چالاکییەکان (دیدار و کۆڕ و سیمینارو کۆنفڕانس) کان ئەکات.

6. وەک ئەندامێکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دامەزراوە، کار بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی دامەزراوەکەو بەهێزکردنی گیانی پێکەوە کارکردن ئەکات و بەشدارە لە داڕشتن و رەنگرێژکردنی سیاسەتە گشتیەکانی دامەزراوەکە.

7. چاودێری کردنی پەیڕەوکردنی بنەماکانی کارکردنی ستاف (پۆڵەسی سەرچاوە مرۆییەکان) بە گوێرەی پلان و گرێبەستەکان ( بەهەماهەنگی لەگەڵ HR ی دامەزراوەکە).

8. بڕیار لەسەر مۆڵەتە رۆژانەکان دەدات 

9. پێش وەخت رەزامەندی سەرۆکی دامەزراوە وەردەگرێت، بۆ کڕین و خەرجیەکان.

10. داخوازی و داواکاری بەشەکان بە نوسراو رێکدەخات بۆ دامەزراوەکە.

11. هەفتانە راپۆرتی دارایی و ئیداری بۆ سەرۆکی دامەزراوە ئامادە دەکات.

12. سەرپەرشتی خزمەتگوزاریی ناوخۆی دامەزراوەکە دەکات وەکو  چاککردنەوە و هاتوچۆ، سەردان، ئەرشیف و کۆگا، بەرید، میوانداری، خواردن و خواردنەوە، لەگەڵ سەرجەم پێداویستییە لۆجستیەکانی دامەزراوەکە.

13. لە رێگەی بەشی (HR)وە چاودێری پابەندبوون بە دەوامکردنی ستاف دەکات و پەیڕەوی رێکاری کارگێڕی و دارایی پەیڕەو دەکەن بۆ کارمەندان بەمەبەستی پابەند بون بە پەیرەوی دامەزراوەکەوە.

14. سەرپەرشتی نوسراوی فەڕمی دامەزراوە (هاتو و رۆیشتو) دەکات، بەرپرسی یەکەمە لە پاراستنی نهێنی نوسراوەکان، جگە لەو دامەزراوانەی نوسراوەکانیان بۆ دەڕوات.

15. بودجەی پێشنیازکراوی ساڵی داهاتوو، بەر لە هاتنی مانگی (١٢) پێشکەشی سەرۆکی دامەزراوە دەکات.

16. بەرپرسە لە رێگری کردن لە بەفیڕۆدانی بودجەی دامەزراوەکە، لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی بەشەکەیدا.

17. لە رێگەی ژمێریاری و وردبینی، چاودێری دارایی و داهات و خەرجییەکانی دامەزراوەکە دەکات و ئاگادارە لە هەر پڕۆسەیەکی پارەدان و وەرگرتن.

18. لە حاڵەتی پێویستدا بە راویژی سەرۆکی دامەزراوە راپۆرتی دارایی دەدات بە ئەنجومەنی بەڕێوەبردن و ئەنجومەنی دامەزرێنەران.

19. چاودێری جێبەجێکردنی ئەو گرێبەستانە دەکات کە پابەندی دارایی و کارگێڕیان هەیە بۆ دامەزراوەکە.

20. چاودێری پڕۆسەکانی فڕۆشتن و کڕینی کەلوپەلی دامەزراوەکە دەکات.

21. پارێزگاری لە ممتلکاتی گوازراوە و نەگوازراوەی دامەزراوەکە دەکات و جەردی ٦ مانگی و ساڵانە دەکات.

بەشەکانی تر

Department Image
پلانی ستراتیجی
Department Image
توێژینەوەکان
Department Image
پڕۆژەکان