لە ڤیژن فاوندەیشن فۆکەس گروپێک لەسەر ئاو و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا رێکخرا

7 تشرینی یەکەم 2026

ڤیژن فاوندەیشن 

هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی ئاو و گۆڕانی کەشوهەوا لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین لە فۆکەس گروپێکی دامەزراوەی ڤیژن گفتوگۆیان لەبارەوە کرا؛ نەخشەڕێگای چارەسەریش ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت.

رۆژی چوارشەممە، 7ـی تشرینی یەکەمی 2026، دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، فۆکەس گروپێکی لەسەر ئاو و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بە بەشداریی ژمارەیەک لە کاربەدەستی حکومی، نوێنەرانی بەشێک لە رێکخراوە ژینگەییەکان، کۆمپانیاکان بەرێوەبرد.  

بەشداربوانی فۆکەس گروپەکە باسیان لە کێشەی کارگەکان، ئاوەڕۆ، زیادبوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل، بڕینەوەی دار، کەمبوونەوەی رێژەی سەوزایی و دارستان، کەمی پۆند و بەنداو، خراپی کوالێتی ئاوی خواردنەوە کرد، تیشکخرایە سەر  ئەو گیروگرفتانەی لە ناوچەکانی تانجەرۆ و بازیان هەیە.

ئەو چارەسەرانەی لە فۆکەس گروپەکدا خرانەڕوو بریتیبوون لە بەکارهێنانەوەی دووبارەی ئاوی قورس بۆ کشتوکاڵ و پەینی کشتوکاڵی، بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری تاک لە بەکارهێنانی ئاو و پاراستنی ژینگە، چاودێریی کارگەکان و بەکارهێنانەوەی پاشماوەکان بۆ وزەی کارگەکان.

دەرئەنجامی ئەم فۆکەس گروپە دەبێتە پۆڵسی پەیپەر و لەلایەن دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی بڵاودەکرێتەوە، راسپاردە و پێشنیازەکانی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت

kashuhawa

kashuhawa

kashuhawa

kashuhawa

kashuhawa

kashuhawa

kashuhawa

kashuhawa

kashuhawa

kashuhawa

kashuhawa