بەشی پڕۆژەکان بە بەشێکی بنەرەتی ئەژمار دەکرێت لە دامەزراوەی ڤیژن و تەواوکەری بەشی لێکۆڵینەوە ستراتیجییەکانە، کە کار دەکات لەسەر پێداچوونەوە بە ئەنجام و ڕاسپاردەی لێکۆڵینەوەکان بۆ بەدەستهێنانی زانیاری پێویست بۆ ئامادەکردنی خشتەی کار و بودجەی تایبەت بە پڕۆژەیەك، پاشان پێشکەشکردنی بە ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ دابین کردنی بودجەی پێویست بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکە.
بەشی پڕۆژەکان دەبێت دڵنیابێت کە پڕۆژەی ئامادەکراو کاریگەری دەبێت و کارایە بۆ وەڵامدانەوەی پێداویستییە هەنوکەییەکانی کۆمەڵگا و ستراتیجی دوورمەودایە لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا، لە هەمان کاتدا کێشەی بێکاری و دۆزینەوەی هەلی کار لەخۆبگرێت بە بەشداری پێکردنی گەنجان لە هەردوو ڕەگەز لە پێشخستنی ژێرخانی ئابووری کوردستان و عێراق، هەروەها پێشخستنی ژیانی گەنجان.
ئەندامانی بەش بەرپرسیارن لە سەرپەرشتی کردن و پێشخستنی بەشەکە و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی پێویست بە کارەکان بۆ سەرۆک و ئەنجومەنی دامەزراوە و چاودێری جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و بەدواداچوون بۆ خەرجییەکانی، هەروەها هەمئاهەنگی لەگەڵ بەشە جیاجیاکانی دامەزراوەکە بۆ دەستنیشان کردنی کەم و کورتی و چارەسەرکردنی.
بەشی پڕۆژەکان بە هەم ئاهەنگی لەگەڵ بەشەکانی تری دامەزراوەی ڤیژن، بەرپرسیاریەتی ئەم خاڵانەی خوارەوە لە ئەستۆدەگرێت:
1. تێگەیشتن لە داواکاری و مەرجی دۆنەرەکان لە ڕێگەی پەیڕەوکردنی ئەو مەرجانەی هەیانە بۆ دیزاین کردنی پڕۆژەی گونجاو، بە ڕەچاوگرتن و هاوتا کردنی پڕۆژەکان لەگەڵ ستراتیجی دامەزراوەکە.
2. ئامادەکردنی پرۆپۆزەڵی پڕۆژە بە دیاری کردنی تێچووی خەمڵێندراو و خشتەی جێبەجێکردنی.
3. دەستنیشان کردنی سپۆنسەر یا دۆنەر و پەیوەندی کردن لەگەڵیان.
4. دەستنیشان کردنی تیمی جێبەجێکردنی پرۆژەکان.
5. هەمئاهەنگی بۆ سەرپەرشتی و هەڵسەنگاندنی کارەکان و دەستنیشان کردنی خاڵە لاوازەکان.
6. چاودێری کردنی بودجەی پڕۆژە، کڕینی کەلوپەل و دەستنیشان کردنی جێبەجێکاری لاوەکی گەر پێویست بوو.
7. بەرزکردنەوەی ئاستی تەکنیکی و جێبەجێکاری تیمی پڕۆژە.
8. پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی تایبەت و گشتی لە کاتی پێویستدا.