فۆکەس گروپێک لەبارەی بژێویی ژیان و دۆخی ئابوریی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو

7 تشرینی یەکەم 2026

ڤیژن فاوندەیشن 

ئاستی بژێویی ژیان و دۆخی ئابووریی هاوڵاتییان لە هەرێمی کوردستان، لە فۆکەس گروپێکی دامەزراوەی ڤیژن گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، بەشداربووان باسیان لە دۆخی بژێویی ژیان و باری ئابوریی کرد، هۆکار و چارەسەرەکانیان خستەڕوو

رۆژی چوارشەممە 7ـی تشرینی یەکەمی 2026، دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، فۆکەس گروپێکی لەسەر بژێویی ژیان و دۆخی ئابووریی لە هەرێمی کوردستان بە بەشداریی شارەزایان و پسپۆڕان و کەسانی ئەکادیمی رێکخست. 

لە گفتوگۆکانی فۆکەس گروپەکەدا، چەندین لایەنی سەرەکی پەیوەندیداریان بە هۆکارەکانی خراپی ئاستی بژێویی و دۆخی ئابووری باسکرد، لەوانە زیادبوونی باج و رسومات، کڕینی کانزاکانی زێڕ و زیوو کە بووەتە هۆی نەمانی پارەی کاش و دەستاودەستنەکردنی پارە لە نێو بازاڕ و هاوڵاتییاندا، هاوکات بەرزیی نرخی شمەک و پێداویستییە سەرەکییەکان یەکێک بوو لە کێشەکان، کە لەلایەن بەشداربووانەوە باسکرا. 

بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی هاوڵاتیان، بەرەپێشچوون لەکار و کولتووری کارکردن، رەخساندنی هەلی کار و ژینگەی کارکردن بۆ گەنجان، دروستکردنی زیاتر لە سەرچاوەیەک و فرەچەشنکردنی داهات و هۆشیاریی لە خەرجکردنی داهات بەتایبەت لای گەنجان، لەلایەن بەشداربووانی فۆکەس گروپەکەوە وەک چارەسەر خرانەڕوو. 

دەرئەنجام و خاڵە سەرەکییەکانی ئەم فۆکەس گروپە دەبنە بنەمای ئامادەکردنی پۆڵسی پەیپەرێک، لەلایەن دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجییەوە بڵاودەکرێتەوە. راسپاردە و پێشنیازەکانی بۆ لایەن و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان دەنێردرێن، تاوەکو لە دانانی بڕیار و سیاسەتە پەیوەندیدارەکاندا سوودیان لێ وەربگیرێت

bzhewi

bzhewi

bzhewi

bzhewi

bzhewi

bzhewi

bbzhewi