فۆکەس گرووپی بانک و خزمەتگوزارییە داراییەکان لە دامەزراوەی ڤیژن بەڕێوەچوو

10 تشرینی یەکەم 2026

چۆن پلان و ستراتیج و پلانی تۆکمە و کاریگەر دابڕێژرێ لەپێناو بەرەوپێشبردنی زیاتریی کەرتی بانکیی پەیوەست ب خزمەتگوزارییەکانی، بنەمای گفتوگۆی فۆکەس گرووپێک بوو کە لە دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی بەڕێوەچوو. 

فۆکەس گرووپەکە رۆژی 10-10-2026 لە دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی بەڕێوەچوو، تێیدا کەسانی پسپۆر و شارەزا لە دارایی و بانک گفتوگۆیان کرد لەپێناو داڕشتنەوە و درووستکردنی توێژینەوەیەک تاوەکو بتوانرێت کەرتەکە لە داهاتوودا باشتر بەرەوپێش بچێت. 

متمانەی بەکارهێنەر، زیادکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان، پەیوەستکردنی سیستمە بانکییەکان، بەرزکردنەوەی هۆشیاریی تاک لەبەرامبەر بەکارهێنانی خزمەتگوزارییە بانکییەکان بەشێکی دیکەی ئەو گفتوگۆیانە بوو کە پسپۆرو مامۆستایانی زانکۆ لە فۆکەس گرووپەکەدا گفتوگۆیان لەبارەوە کرد. 

شاری سلێمانی، وەک پێشەنگی زۆر بواری دیکەی گەشەسەندوو لە ناوچەکە، چۆن وایلێبکرێت ببێتە ناوەندی پێشخستنی زیاتری ئەم کەرتە گرنگە ئابوورییە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆی فۆکەس گرووپەکەی دامەزراوەی ڤیژن بوو. 

دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، بەردەوام  لەڕێگەی فۆکەس گرووپ و سیمینارو توێژینەوە، رۆڵی گرنگی هەبووە لەپێشخستنی زۆربەی سێکتەر و ئەو بوارە جیاوازانەی پەیوەندییان بەپێشخستنی کۆمەڵگەوە هەیە، ئەم فۆکەس گرووپەش بەشێکی ئەو ستراتیجەیە، کە دواتر دەبێتە بنەمای توێژینەوەیەک  و پێشکەشی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێت بۆ کارلەسەر کردن و بەرچاوروونی زیاتر. 

 


1i

1i

1i

1i

1i

1i