کاری رێکخراوەکانی بەریتانیا و هەرێمی کوردستان بەراوردکاریی بۆ دەکرێت

3 ئەیلوول 2026

ڤيژن فاونده‌يشن

کارەکانی دامەزراوەی ڤیژن لەسەر پرسە گرنگەکانی کۆمەڵگە و  بەڕێوەبردنی دیداری سلێمانی لەم مانگەدا، تەوەری سەرەکیی کۆبونەوەیەکی ڤیژن فاوەندەیشن و نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بوو.

کاروان جمال تاهیر، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا، رۆژی 26ـی ئابی 2026، سەردانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی کرد، سەردانەکە بۆ گفتوگۆکردن و بەراوردکاریی کارەکانی ڤیژن فاوندەیشن و رێکخراوە ناحکومییەکان بوو لە بەریتانیا.

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا، چالاکیی و بەرنامە و ناوەڕۆکی کارەکانی ڤیژن فاوندەیشنی بە گرنگ و کاریگەر وەسفکرد، باسی لەوەکرد کارەکانی دامه‌زراوه‌ى ڤيژن کاریگەریی لەسەر رەوتی بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگا هەیە لە ئاستە جیاوازەکان.

دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، بەشێک لە کار و پرۆژەکانی داهاتووی دامەزراوەکەی بۆ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان باسکرد، ستراتیج و بەشێک لە پلان و کاره‌كانى روون کردەوە، لەنێویدا دیداری لوتکەی سلێمانی کە بڕیارە لە رۆژانی 17 و 18ـی ئەیلولی 2026 لەشاری سلێمانی بەڕێوەبچێت.

NWENARI UK -1

NWENARI UK -2

NWENARI UK -3

NWENARI UK -5

NWENARI UK -6

NWENARI UK -7

NWENARI UK -8