1 ئەیلوول 2026
خه‌ديجه ئه‌سكه‌نده‌ر
له چه‌ند ساڵی رابردوو به به‌رده‌وامی گوێمان له هەواڵی سه‌پاندنی سزای قورسی ئابووری له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌سه‌ر وڵاتان بووه، به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می دۆناڵد ترامپ، لە ئیدارەی یەکەمیدا گورزێك سزای ئابووری گه‌وره به‌سه‌ر ئێران و چین و كۆریای باكور و ڕووسیایش سه‌پێنران، ئه‌م چه‌كه‌ی ده‌ستی ئه‌مه‌ریكا كه ناوی "سزای ئابوورییه" ترسی خستووه‌ته دڵی وڵاتانه‌وه، به‌ڵام سزای ئابووری چییه و بۆچی ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێ به سزا‌دانی وڵاتان بێ شه‌ڕ بیانخاته سه‌ر ئه‌ژنۆ و مه‌رجه‌كانی خۆی به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنێت؟
سزا ئابوورییەکان چین؟
بریتییه له كۆمه‌ڵێك بڕیار و ڕێوشوێنی ئابووری و دارایی كه وڵاتێك به‌سه‌ر وڵاتێكی تر یان دامه‌زراوه، ڕێكخراو، ده‌سته‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌رێمی یان كۆمپانیا یاخود كه‌سایه‌تییه سیاسی و بازرگانه ناوداره‌كان ده‌سه‌پێنرێت، هۆی سه‌پاندنی ئه‌و سزایانه به‌سه‌ر ئه‌و قه‌وارانه بۆ كرده‌ی دوژمنكارانه و هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی و پابه‌ندنه‌بوون به ڕێسا و په‌یماننامه ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕێوشوێنی ئابووری و داراییین، به‌ڵام زۆرترین كاریگه‌ریان له ڕووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه به‌سه‌ر وڵاتان هه‌یه.
ئه‌مه‌ریكا به پێشه‌نگی وڵاتان داده‌نرێ له سه‌پاندنی سزای ئابووری به‌سه‌ر دوژمن و نه‌یاره‌كانی، جا ده‌وڵه‌تێك به‌گشتی سزا بدات، یان حزب و گرووپ و ڕێكخراو و كۆمپانیا و قه‌واره و كه‌سایه‌تییه‌كان، یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی دوژمنه‌كانی بریتییه له سه‌پاندنی كۆمه‌ڵێك سزای توند و قورس.
هه‌رچه‌نده ئه‌و بژاره‌یه له‌به‌رده‌م سه‌رجه‌م وڵاتانه، به‌ڵام هیچ وڵاتێك نه‌یتوانیوه هێنده‌ی سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری له‌سه‌ر وڵاتی دووه‌م دابنێت، ئه‌مه‌یش بۆ كۆمه‌ڵێك هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه یه‌كه‌میان بریتییه له هێز و هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر جیهان و زۆری ژماره‌ی هاوپه‌یمانانی كه پابه‌ندی سزاكان ده‌بن، دووه‌میش بریتییه له توندی سزاكان و گوێنه‌دان به ده‌رئه‌نجامه‌كان، واته كاتێك ئه‌مه‌ریكا سزا به‌سه‌ر وڵاتێك ده‌سه‌پێنێت، داوا له هه‌موو وڵاتانی تریش ده‌كات كه پابه‌ندی سزاكان بن، ئه‌گه‌ر وڵاتانی تر به‌گوێی ئه‌مه‌ریكا نه‌كه‌ن، ئه‌وا سزا به‌سه‌ر ئه‌وانیش ده‌سه‌پێنێ و وه‌ك نه‌یار و دوژمنی خۆی سه‌یریان ده‌كات.
لایه‌نێكی تر ئه‌وه‌یه كه بانكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زۆرترین چالاكیان له جیهان هه‌یه و بانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش به گشتی زۆرترین سوود له سیسته‌می بانكداری ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گرن، بۆیه هه‌رگیز ئاماده نین ئه‌و سووده زۆره‌ی كه له ئه‌مه‌ریكا ده‌یبینن به وڵاتی تری بگۆڕنه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر ڕێسا و بڕیاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا جێبه‌جێ نه‌كه‌ن و پاره و هه‌ژماری نه‌یارانی ئه‌مه‌ریكا له بانكه‌كانیان بلۆك نه‌كه‌ن، ئه‌وا سه‌رجه‌م ئه‌مه‌ریكییه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ناكه‌ن، ئه‌مه‌یش گه‌وره‌ترین گورز ده‌بێ له بانكه جیهانییه‌كان ده‌كه‌وێت. بۆیه سه‌رجه‌میان پابه‌ندی سزاكانی سه‌ر ئه‌مه‌ریكا ده‌بن.
ئه‌مه‌ریكا خاوه‌نی به‌هێزترین ئابوورییه له جیهان و پێشه‌نگی وڵاتانی جیهان له ڕووی ته‌كنه‌لۆجیا و پێشكه‌وتنه‌وه، خاوه‌نی به‌هێزترین سوپایه له جیهان، هه‌موو ئه‌وانه وایانكردووه كه سه‌رجه‌م وڵاتان پابه‌ندی ئه‌و سزایانه بن كه ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر هه‌ر وڵات و قه‌واره‌یه‌كی ده‌سه‌پێنێت و ترسیان له كاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.
لایه‌نێكی تر كه وایكردووه به‌ر له هه‌موو هه‌نگاوێك ئه‌مه‌ریكا په‌نا بۆ سه‌پاندنی سزای ئابووری ببات، ئاسانی ده‌ركردنی بڕیاره له‌و بواره، به گوێره‌ی یاسای ده‌سه‌ڵاتی ئابووری نێوده‌وڵه‌تی له‌كاتی له‌ناكاو، له‌ساڵی 1977 له كۆنگرێس ده‌رچووه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆی هه‌یه بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆنگرێس و ئه‌نجوومه‌نی پیران سزای ئابووری به‌سه‌ر وڵاتان بسه‌پێنێت، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه ده‌ستی سه‌رۆك به ته‌واوی له‌و بواره ئاوه‌ڵا بێ و پێویستی به ڕه‌زامه‌ندی هیچ یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی نێو سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌مه‌ریكا نه‌بێت.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه داهات و پاره و جموجۆڵی ئابووری و دارایی پێوه‌ندی به هه‌موو سێكته‌ره‌كانی ژیانه‌وه هه‌یه، بۆیه گورزوه‌شاندن له‌یه‌كه‌م هه‌نگاودا له‌و بواری دارایی و ئابووری وڵات و گرووپ و قه‌واره‌ی نه‌یار، كاری یه‌كه‌م و له پێشینه‌ی ئه‌مه‌ریكایه، تا ئێسته‌یش به‌هۆی سزاكانه‌وه زۆرترین كاریگه‌ری به‌سه‌ر وڵاتان هێشتووه‌ته‌وه و زۆر وڵاتیشی ناچار كردووه كه به سیاسه‌ت و مه‌رجه‌كانی واشنتن ڕازی بێ و سزای ئابووریش وه‌ك به‌هێزترین چه‌كی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ژمار ده‌كرێت.
گەمارۆکان بە شێوەی تاکلایەنە یان فرەلایەنە لەدوای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە لەساڵی ١٩٧٩، ئامرازی سەرەکی ئەمریکا بوون بۆ گوشارخستنە سەر ئێران، بەڵام لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپدا، ئەم سزایانە "بە تایبەت گەمارۆ ئابوورییەکان"، زیاتر لەجاران بەسەر ئێران‌دا سەپێنراون. لەڕاستیدا لەم ماوەیەدا ستراتیجی شەڕی جیۆئابووری و زیادبوونی سزا ئابوورییەکان بووەتە هۆی دابەزینی گەشەی ئابووری، کەمبوونەوەی وەبەرهێنانی دەرەکی، لاوازبوونی دراوی تمەن، زیادبوونی هەڵاوسان، کەمبوونەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت و غاز.
قەیرانی ئێستای کۆمەڵگای ئێران دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی دوو هۆکاری سەرەکییە؛ سزا ئابوورییەکان و شێوازی حوکمڕانی لە ئێران.
کێشەکە لەوەدایە، کاتێک کۆمەڵگا لەژێر فشاری ئابووریدا دەڕووخێت، چالاکانی ڕادیکاڵ هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دۆخی کۆمەڵگا دەدەن. لەم حاڵەتەدا دوو سیناریۆ دەبنە ئەگەر:
یەکەم؛ بەردەوامی گەمارۆکان و فشاری زیاتر لەسەر بژێوی خەڵک و دواجار بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی سەر شەقامەکان.
دووەم؛ ڕەنگە لە کۆتاییدا سزاکان هەڵگیرساندنی شەڕێکی گەورەی لێبکەوێتەوە.
کەواتە لەواقیعدا گەمارۆکان زەمینە بۆ شەڕ خۆش دەکەن. بەنموونە سێزدە ساڵ سزا نێودەوڵەتییەکان بۆسەر عێراق لەکۆتاییدا بووە هۆی لەشکرکێشی ئەمریکا لەساڵی 2003. بۆیە بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە لەسەرەوە باسم کرد، دەتوانین بگەینە ئەو ئەنجامەی کە بە سەرنجدانە ئەزموونە مێژووییەکانی وڵاتانی دیکە و ڕەوتی ئێستای ئێران، گەمارۆکان لەلایەک دەبنە هۆی لاوازکردن، لەلایەکی دیکەشەوە زەمینە بۆ زیادبوونی دەسەڵات دەڕەخسێنن و زیادبوونی دەسەڵاتی توندڕەوەکان ڕەنگە ڕێگەی شەڕ خۆش بکات.
بڕیارەکەی ئەمریکا قورسترین پاکێجی سزای ئابووری بۆسەر ئێران لەخۆدەگرێت کە وێرانکەرترە لە جەنگ، ئامانج لێی پەکخستنی تەواوەتیی کەرتەکانی نەوت، بانک و پیشەسازیی ئەو وڵاتەیە. ئەم سزایانە دەبنە قورسترین رێکاری ئابووری تاوەکو ئێستا بەسەر تاران‌دا سەپێنرابن. ڕێکەوتی 24ـی ئابی 2026، سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا پاکێجێکی نوێی سزای ئابووری بەسەر ئێران‌دا ڕاگەیاند.
پاکێجی نوێی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران:-
کەرتی نەوت و وزە:
- قەدەغەکردنی هەناردەی نەوت: هەر وڵات و کۆمپانیایەک نەوتی خاو، گاز یان بەرهەمە پێترۆکیمیاییەکانی ئێران بکڕێت راستەوخۆ سزا دەدرێت.
- گەمارۆی دەریایی: چاودێریکردنی کەشتیگەلی نەوتهەڵگری ئێران لەگەرووی هورمز و دەریای ناوەڕاست توندتر دەکرێت بۆ رێگریکردن لە بەقاچاخبردنی نەوت.
کەرتی بانکی و دارایی:
- دابڕان لەسیستمی سویفت: مامەڵە بانکییە نێودەوڵەتییەکانی ئێران بەتەواوی پەکدەخرێن، بەجۆرێک تاران ناتوانێت پارەی هیچ کاڵایەک لە دەرەوە وەربگرێت یان بنێرێت.
- سزا‌دانی بانکی ناوەندی: تەواوی یەدەگی دراوی بیانیی ئێران لەبانکەکانی جیهاندا سڕ دەکرێت.
- یاسای سزای لاوەکی: هەر بانکێکی بیانی لەجیهاندا سزا دەدرێت ئەگەر مامەڵە لەگەڵ دامەزراوە ئێرانییەکاندا بکات.
کەرتی پیشەسازی و بازرگانی:
- پیشەسازییە قورسەکان: سزاکان کەرتی ئاسن، پۆڵا، ئەلەمنیۆم و مس دەگرنەوە، لەبەرئەوەی دوای نەوت گەورەترین سەرچاوەی داهاتی ئێرانن.
- کەرتی فڕۆکەوانی و ئۆتۆمبێل: فرۆشتنی پارچەی یەدەگی فڕۆکەی مەدەنی و ئۆتۆمبێل بە ئێران قەدەغە دەکرێت.
- بازرگانیی دەریایی و ئاسمانی: کۆمپانیاکانی کەشتیوانی و هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران دەخرێنە ناو لیستی رەشەوە.
سزای کەسی و دەزگایی:
- سوپای پاسداران: ناوی سوپای پاسداران و کۆمپانیا زەبەلاحەکانی سەر بەو دەزگایە دەخرێنە لیستی تیرۆر و سزادانەوە.
- بەرپرسانی باڵا: سەرمایەی دەیان بەرپرسی سیاسی، سەربازی و دارایی ئێران سڕ دەکرێت و گەشتکردنیان لێ قەدەغە دەکرێت.
بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئامانجی سزاکان بریتییە لە: "زیاتر ئاشکراکردنی ئەو کەس و قەوارانەی کە هێرشکردنەسەر هێزە هاوپەیمانەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانیان ئاسانکردووە، هەروەها بۆ سنووردارکردنی ئەو داهاتەی کەرژێمی ئێران بەکاریدەهێنێت بۆ هێرشکردنەسەر دراوسێکانی، پشتیوانیکردن لەتیرۆر لەدەرەوە، سەرکوتکردنی دڕندانەی گەلی خۆی، و بارمتەگرتنی ئابووریی جیهانی."
هەروەها، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەهەمان رۆژدا رایگەیاند "نزیکەی 60 قەوارە و کەس و کەشتیی ناسراو وەک موڵکی بلۆککراو دیاریدەکات. ئەم کەسانە تۆڕەکانی کڕینی نایاسایی، چالاکییە سایبەرییەکان، و دروستکردنی داهاتی بەرهەمە نەوتی وپترۆکیمیاییەکانی رژێمی ئێران ئاسان دەکەن".
ئەوەی لەکرۆکی هەردوو سزا نوێیەکەدا هاتووە، پرسی کۆنترۆڵکردنی هەناردەی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی ئێرانە بۆدەرەوە؛ کە داتاکانی رێکخراوی بازرگانیی جیهانی (WTO) و روانگەی ئاڵۆزیی ئابووری (OEC) دەریدەخەن زۆرترین پشکی هەناردەی ئێران بۆ جیهان بریتییە لە نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان.
هاوکات واشنتن داوای لەهاوپەیمانەکانی و تەنانەت وڵاتانی وەک چین کردووە هاوکارییان بکەن و پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئێران رابگرن. لەگەڵ نزیکبوونەوەی ماوەى جەنگی ئێران لە شەش مانگ و زیادبوونی فشارە سیاسی و ئابوورییەکان لەسەر حکومەتی ئەمریکا، ستراتیجی واشنتن بە ئاراستەیەکی دیاریکراوتر بەرەو جەنگی ئابووری و تەنگکردنەوەی گەمارۆی دارایی دەچێت. دونالد ترامپ هەوڵدەدات بەبەکارهێنانی فشارێکی ئابووریی بێ‌وێنە، تاران ناچار بکات لە هەندێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی خۆی پاشەکشە بکات؛ بە تایبەتی لەبواری پرۆگرامی ئەتۆمی و کۆنتڕۆڵی گەرووى هورمز.
ستراتیجی واشنتن بۆچی گۆڕا؟
لەسەرەتای قۆناغی نوێی پێکدادانی نێوان ئێران و ئەمریکا، سەرنجی واشنتن زیاتر لەسەر توانای سەربازی بوو. بەڵام کەمبوونەوەی کۆگاکانی چەک و زیادبوونی ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکان لەئەمریکا، فشارێکی سیاسی دروستکردووە بۆئەوەی واشنتن بەدوای ڕێگایەکی کەم تێچووتردا بگەڕێت. لەو چوارچێوەیەدا، ئابڵوقە و جەنگی ئابووری دەبنە جێگرەوەیەکی گرنگ بۆ بەردەوامبوونی هەمان ئامانجی سیاسی بەتێچووى سەربازیی کەمتر. ئامانجی واشنتن بەشێوەیەکی سەرەکی بریتییە لەکەمکردنەوەی توانای ئێران بۆ بەردەوامبوون لەجەنگ، زیادکردنی فشار لەسەر بڕیارده‌رانی تاران، ناچارکردنی ئێران بە گەڕانەوە بۆ مێزی دانوستان بەمەرجی زیاتر.
سیاستی ترامپ لەسەردەمی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەی بە Maximum Pressure ـ زۆرترین فشار ناسرابوو، بەڵام ئەمجارە ئەم ستراتیجییە لەژینگەیەکی جیاوازدا جێبەجێ دەکرێت. لەقۆناغی پێشوودا، گەمارۆکان زۆربوون، بەڵام هێشتا ئێران توانای بەکارهێنانی چەندین کەناڵی نافەرمی و ناوەندی بازرگانیی ناوچەیی هەیە. ئێستا تەنها ئەگەر فشار لەسەر وڵاتانی وەک چین وهیندستان زیاد بکرێت، مەودای مانۆڕی ئابووریی تاران کەمتردەبێتەوە. لەو ڕووەوە، ئامانجی ستراتیجیی واشنتن تەنها سزا‌دانی ئێران نییە؛ بەڵکو کەمکردنەوەی توانای ئێران بۆ دۆزینەوەی جێگرەوە بۆ بازاڕ و سیستمی دارایییە.
خاڵی لاوازیی ستراتیجیی ئەمریکا
سزا و گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئێران لەماوەی 47 ساڵى ڕابردوودا، ئەوە نیشان دەدەن کە گەمارۆ بەتەنیا ناتوانێت بەئاسانی ئێران ناچار بەگۆڕینی سیاسەتەکانى بکات. ئێران لەماوەی ئەم ساڵانەدا سیستمێکی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گەمارۆکان دروست کردووە. ئەم سیستەمە بریتییە لەفرۆشتنی نافەرمی نەوت، کەناڵە دارایییە ناڕاستەوخۆکان، کۆمپانیا و بازرگانە ناوەندییەکان، گۆڕینی شوێنی بار و بارکردن، هاوبەشانی ناوچەیی، بەکارهێنانی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ چین و هیندستان، ئابوورییەکى ناوخۆیی کە بەشێوەیەکی درێژخایەن بۆ ژینگەی گەمارۆ ڕێکخراوە. لەبەرئەوە، گەمارۆی نوێ دەبێت زیاتر لەگەمارۆی پێشووتربێت بۆئەوەی بتوانێت هەمان کاریگەری ستراتیجی دروستبکات.
بۆیە پرسیارە سەرەکییەکە لەم بابەتەدا ئەوەیە: ئایا ئێران لەژێر فشاری ئابووریی پاشەکشە دەکات، یان فشارەکە دەبێتە هۆی قووڵترکردنەوەی بەربەرەکانێ و زیادکردنی شەڕ و پێکدادان؟
ئایا ئێران بەڕاستی لەکۆتایی تواناکانی خۆیدایە و پاشەکشە دەکات؟
لەلایەک ، ئابووریی ئێران بەردەوام لەژێر کاریگەرى ، هەڵاوسان، کەمبوونەوەی توانای کڕین، کێشە بانکییەکان، فشار لەسەر داهاتی نەوت، خەرجییە سەربازییەکان، خەرجییەکانی بەردەوامبوونی جەنگ بووە، بەڵام لەلایەکی ترەوە، گوشارى ئابووری یەکسان نییە بەشکستی سیاسی. رژیمەکان دەتوانن بۆ ماوەیەکی درێژ لەژێر فشار بمێننەوە، ئەگەر سیستمی ئەمنی و سیاسیی ناوخۆیان بتوانێت کۆنترۆڵ بەسەر کۆمەڵگەدا بپارێزێت. لەبەرئەمە، پرسیارەکە نابێت تەنها ئەوە بێت ئایا ئابووریی ئێران دەتوانێت بەرگەی گەمارۆ بگرێت؟بەڵکو دەبێت بپرسین: ئایا فشارە ئابوورییەکان دەتوانن تێکچوونێکی سیاسی لە ناو سیستەمی دەسەڵاتدا دروست بکەن؟
بەپێی لۆژیکی ئەمنیی کۆماری ئیسلامی، خۆڕادەستکردن لەژێر فشار دەتوانێت لەناوخۆدا بنیشانەی شکست لێکبدرێتەوە. بۆیە فشارێکی زۆر گەورە دەتوانێت دوو ئەنجامی جیاواز دروست بکات:
سناریۆی یەکەم: پاشەکشەی تاکتیکی، تاران بۆ کڕینی کات دەکرێت هەندێک بژاردە قبوڵ بکات، کەناڵیێکی دیپلۆماسی بکاتەوە و لەهەندێک بواردا پاشەکشە بکات.ئەمە واتای خۆڕادەستکردن نادات، بەڵکو پاشەکشەی تاکتیکی بۆ ڕێکخستنی تواناکانە.
سناریۆی دووەم: بەربەرەکانێى زیاتر، ئەگەر تاران وا هەست بکات کە هەر پاشەکشەیەک داواکارییە نوێی واشنتۆنى لێ دەکەوێتەوە، ئەوا لەوانەیە بە پێچەوانەوە هەڵوێستى توندتربێت، کرانەوەى کەناڵی دیپلۆماسی کەمتر بکاتەوە، زیاتر پشت بە چین و ڕووسیا ببەستێت، فشار لەسەر بەرژەوەندى هاوپەیمانەکانی ئەمریکا زیادبکات، و جموجۆڵی سەربازیی خۆی زیاتر بکات.
گەمارۆی نوێی ئەمریکا نابێتە ئامرازێک بۆ پاشەکشەکردنی ئێران ؛ بەڵکو ئامرازێکە بۆ بەردەوامبوونی جەنگ و بەردەوامبوونی دۆخى تاران. ئەگەر واشنتن بتوانێت لەگەڵ ئەم فشارە ڕێگایەکی دیپلۆماسیی باوەڕپێکراو دابین بکات، ئەوا ئەگەری پاشەکشەی تاکتیکی ئێران زیاد دەبێت. بەڵام ئەگەر تاران باوەڕ بکات کە هەر پاشەکشەیەک داواکاریی نوێی واشنتۆنى لێ دەکەوێتەوە، فشارە ئابوورییەکان لەوانەیە کاریگەری پێچەوانەى هەبێت و ئێران ڕژدتر بکات لەسەر هەڵوێستەکان.
لە سیاسەتدا، بەڕێوەبردنی چاوەڕوانییەکان دەستکەوتی زۆر زیاترت پێدەبەخشێت بەبەراورد لەوەی بەڵێنەکانت بەجێبهێنیت، ئێران بەدرێژایی چەندین دەیە بەرگەی سزاکانی گرتووە. میکانیزمی تایبەتی داڕشتووە بۆ هەمەجۆرکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی. تاران دەڵێت ئامادەکاریی بۆ ئامادەکردنی پلانێکی دوو ساڵە کردووە بۆ بەرگەگرتنی دواین ڕێکارەکانی ئەمریکا. ئەوەی ئایا ئەو پلانە سەرکەوتوو دەبێت یان نا، پرسیارێکی ترە. بەڵام چاوەڕوانکردنی ئەوەی تەنیا سزای نوێ ئەنجامێک بەدەستبهێنێت کە لەنزیکەی نیو سەدەدا بەدەست نەهاتووە، بە ئاستەم دەکرێت ناوی بنێین ستراتیج، هەرچەند ئەم جەنگ و گەمارۆ ئابوورییە زیاتر درێژەبکێشێت، تێچووەکانی زیاتر بڵاودەبنەوە بۆ بازاڕەکانی وزەی جیهانی و لە کۆتاییدا بۆ سەر هاوڵاتییانی ئەمریکا.
ئیدارەی ئەمریکا پێویستی بەڕۆژی یەکلاکردنەوەی ئابووری تر نییە بۆ ئێران، بەڵکو پێویستی بەڕێگەیەکی دەربازبوون و دەرچوونە بۆ خۆی،دوای ئەو هەموو شکست و سەرکێشییە سەربازییانەی، دەبوو ئەمریکا تا ئێستا دان بەوەدابنێت نا‌توانیت بە بۆردومانکردن نەتەوەی ئێران تەسلیم بکات، یان بە سزا ناچاری کۆڵدانیان بکات.
لە خاڵێکدا، تەنانەت زلهێزەکانیش دەبێت لەنێوان شانۆگەریی هێز و کارکردنی سەختی دیپلۆماسیدا یەکێکیان هەڵبژێرن،دواجار کەئیدارەی ئەمریکا ڕۆڵی بینی لە دەستنیشانکاری لیست بۆ بەشەکەی تری جیهان کارەساتی گەورەی باجی گومرگی (تەریفە) بوو، نمایشێک کە دواتر بە ناپێویست و نایاسایی هەژمار کرا و بەدەرئەنجامە دۆڕاوەکەی لەیادەکاندا مایەوە. دیسانەوە واشنتۆن دەست دەکاتەوە بەبەکارهێنانی هەمان ڕێسای کۆن، ئەمجارەیان بە ناوی ململانێی ئێرانەوە. ئەستەمە مێژوو بەبەزەیییەوە لەم دووبارەکردنەوەیە بڕوانێت.
لەکاتێکدا ئێران بەدەست قەیرانی هەڵاوسان، کەمیی بەنزین، کێشەی کارەبا و دابەزینی داهاتی نەوتەوە دەناڵێنێت، بێگومان بەرگەگرتنی سزایەکی لەم شێوەیە ئاسان نابێت؛ هەرچەندە مێژوو سەلماندوویەتی کە مەرج نییە گوشاری ئابووری لای دەسەڵاتی تاران ببێتە هۆی پاشەکشە، مەسعوود پزیشکیان دانی بە سەختیی گوشارەکاندا ناوە و محەمەد باقر قالیباف باسی لە پێویستی فراوانکردنی بازرگانیی هەرێمی کردووە، ژمارەیەکی زۆری بەرپرسانی ئەو وڵاتە باسی پێویستی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ئەو یاداشنامەی لێکتێگەیشنە دەکەن کە لە 17 ی حوزەیران مۆرکرا، بەڵام دەستەیەکی دیکەش پێداگری لەسەر هەڵوێستی ئێستا دەکەن کە خوازیاری کۆنترۆڵی هورمز و رەتکردنەوەی دانوستاندنە لەگەڵ واشنتن. لەم روانگەیەوە، دەستپێکردنەوەی هێرشی ناوبەناو لە تەنگەی هورمز یان بۆ سەر هەندێک لەوڵاتانی ناوچەکە دەبێتە ئەگەرێکی چاوەڕوانکراو ئەگەر گوشارە ئابوورییەکانی ئەمریکا زیاتر ببن.
لەلایەکی دیکەوە، سنووری وشکانیی فراوانی ئێران لەگەڵ دراوسێکانی کە زیاتر لە 5.869 کیلۆمەترە، رێگە بۆ بووژانەوەی ئابوورییەکی نافەرمی خۆش دەکات، ئەم میکانیزمە نافەرمییە هەرچەندە باری سەرشانی خەڵک قورس‌تر دەکات، بەڵام دەرفەت دەداتە دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان تا لەرێگەی ئابووریی سێبەرەوە سەرچاوەی مانەوە و بەردەوامیی شەڕ مسۆگەر بکەن دیارە ئەم دۆخەش لەدرێژخایەندا چ لەسەر ئاستی ناوخۆ و چ لە دەرەوە بەردەوام نابێت.
بۆنموونە، بەم دواییانە پاشەکشەیەک لەهەڵوێستی ئێران لە هورمز بەدی دەکرێت، ئەویش بەرێگەدان بە هەناردەکردنی نەوتی عێراق، راستە تاران باسی لەوە کردووە ئەم هەنگاوە لەسەرداوای بەغدا بووە، بەڵام رەنگە یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم نەرمی نواندنە ئەوە بێت کە عێراق لە هەوڵەکانی بۆ کردنەوەی کۆریدۆرە جێگرەوەکانی گواستنەوەی وزە پاشگەز بکات، چونکە ئەو کۆریدۆرانە لە درێژخایەندا دەتوانن پێگەی هورمز لاواز بکەن.
سەرنەکەوتنی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی 178 رۆژی رابردوو دەریدەخات کە ناکۆکیی 47 ساڵەی نێوان واشنتۆن و تاران بەئاسانی چارەسەر ناکرێت؛ ئێران پەلەیەتی بۆ ئەوەی کە ئەم دۆخی نە شەڕ نە ئاشتییە زووتر لەگەڵ ئەمریکا یەکلا بکاتەوە، لەکاتێکدا وادەردەکەوێت کە ترەمپ بەم گەمارۆ ئابوورییە پەلەی نەبێت، بەڵام دواجار ئەم دۆخی نەشەڕ نەئاشتییە هەر کۆتایی دێت و بەرەو خاڵێکی وەرچەرخان و یەکلاکەرەوە دەڕوات؛ ئەویش یان هەڵگیرسانەوەی شەڕ، یان پاشەکشەیەکی ستراتیجیی گەورەی یەکێک لە لایەنەکانە کە درەنگ یان زوو هەر روودەدات ئەگەر پێکدادانی سەربازی ڕوونەداتەوە.
بڵاوکردنەوە