29 ئازار 2026
قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ سه‌ربه پارێزگاى سلێمانى يه‌كێكه له ناوچه ستراتيجييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، كه به‌راورد به ناوچه‌كانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستان، له‌ڕووى ژێرخانه‌وه گه‌شه‌ى پێويستى نه‌كردووه. ئه‌م ناوچه به‌رفراوانه هه‌رچه‌نده خاوه‌نى سامانى سروشتييه، به‌تايبه‌تى له‌ڕووى يه‌ده‌گى به‌رچاوى غازى سروشتى، زه‌ويى كشتو‌كاڵى به‌پيتى هه‌يه، له‌ڕووى ده‌ستى كاره‌وه خاوه‌ن سه‌رمايه‌ى هێزێكى كارى گه‌نجانه، له‌ڕووى پێگه‌ى جوگرافييه‌وه شاره‌كانى سلێمانى و كه‌ركوك به‌يه‌وه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى سه‌رجه‌م ئه‌م تايبه‌تمه‌ندييانه، نه‌يتوانيوه ببێته ده‌رفه‌ت بۆ هه‌مه‌چه‌شنه‌يى ئابوورى جێ‌گير و به‌رده‌وام. ئه‌وه‌ى به‌ڕوونيش به‌دى ده‌كرێت له‌م شارۆچكه‌يه‌دا، ره‌خساندنى هه‌ليكار له پيشه‌ى گشتى و تايبه‌ته‌كاندا و خزمه‌تگوزارى گشتى تێيدا لاوازه.
بڵاوکردنەوە