خولێك بۆ ناسيه‌وه‌ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ساخته‌هه‌واڵ

29 ئەیلوول 2026

لە چوارچێوەی پڕۆژەی (عێراق فلتەر)، دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی ئایدیا ئینتەرناشناڵ و وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، خولێکی راهێنانیی تایبەتی بۆ ژمارەیەک لە رۆژنامەنووسان و پەیامنێرانی دەزگا میدیاییەکان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق؛ بەڕێوەبرد.

خولەکە رۆژى سێشه‌ممه‌، 29/9/2026 بە بەشداریی کۆمەڵێک لە رۆژنامەنووسان و نوێنەرانی میدیاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ئه‌نجامدرا؛ تێیدا تیشک خرایەسەر چۆنیەتیی دەستنیشانکردن و بەرەنگاربوونەوەی ساختەهەواڵ و زانیاریی چەواشەکار لە دەزگاکانی راگەیاندندا.

وانە و راهێنانە پراکتیکییەکانی خولەکە لەلایەن هەریەک لە رەنج شوکری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و ئاسۆ وەهاب راهێنەری نێودەوڵەتی لە بواری تەکنەلۆجیای زانیاری پێشکەشکران؛ تێیدا لە پاڵ ناساندنی چوارچێوە یاسایی و میدیاییەکانی رووماڵ، ئامراز و تەکنیکە سەردەمییە دیجیتاڵییەکانی پشکنینی دروستیی زانیاری و بەدواداچوونی سەرچاوەی هەواڵە ساختەکان بەشێوەی کرداريى خرانەڕوو.

له‌م خوله‌دا، رێکارە یاسایی و میدیاییەکانی رووماڵی هەڵبژاردن و راستکردنەوەی هەڵە و چەواشەکارییەکان و رێکار و ئامرازە تەکنیکی و دیجیتاڵییەکانی پشکنینی راستیی زانیارییەکان و بەدواداچوونی سەرچاوەی ساختەهەواڵ بۆ رۆژنامه‌نووسان خرانه‌ڕوو.

لەدوای بەڕێوەچوونی گفتوگۆ و راهێنانی پراکتیکی لەسەر کەیسە میدیاییەکان، بڕوانامەی بەشداریکردن پێشکەش بە رۆژنامەنووسە بەشداربووەکان کرا.

rahenan iraq filter-1

rahenan iraq filter-2

rahenan iraq filter-3

rahenan iraq filter-4

rahenan iraq filter-5

rahenan iraq filter-6

rahenan iraq filter-7

rahenan iraq filter-8

rahenan iraq filter-9

rahenan iraq filter-10

rahenan iraq filter-11

rahenan iraq filter-12

rahenan iraq filter-13

rahenan iraq filter-14

rahenan iraq filter-15

 

rahenan iraq filter