دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی له‌لايه‌ن تۆڕى نێودەوڵەتیی "On Think Tanks" ناسێنرا

29 ئەیلوول 2026

ڤيژن فاونده‌يشن

دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی بە شێوەیەکی فەرمی خرایە نێو داتابەیس و پێڕستی نێودەوڵەتیی پلاتفۆرمی "On Think Tanks (OTT)"، کە یەکێکە لە دیارترین ناوەندە جیهانییەکانی تایبەت بە چاودێری و تۆڕبەندیی ناوەندەکانی توێژینەوە و بیرکردنەوە. 

پلاتفۆرمى (OTT) له‌باره‌ى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كردووه‌ كه‌ وه‌ك ناوه‌ندێكى سه‌ربه‌خۆى لێكۆڵينه‌وه‌ كار ده‌كات و له‌ ساڵى 2024 له‌لايه‌ن ده‌سته‌بژێرێك له‌ كه‌سانى ئه‌كاديمى، رۆژنامه‌نووس، پسپۆڕانى بوارى توێژينه‌وه‌ دامه‌زراوه‌.

ئه‌م تۆڕه‌ جيهانييه‌ باسى له‌ چالاكييه‌كانى ڤيژن فاونده‌يشن كردووه‌ كه‌ پێكدێن له‌؛ بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی ستراتیجی، رێکخستنی کۆنفرانس و دیالۆگی نیشتمانی، لەگەڵ بنیاتنانی هاوبەشيى لەگەڵ زانکۆ و ناوەندە گشتییەکان بە ئامانجی بەشداریپێکردنی کۆمەڵگە و بڕیاردانی زانستی.

ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌  چەقی کار و توێژینەوەکانی دامەزراوەکە سێكته‌ره‌كانى حکومڕانی، شەفافیەت و چاکسازیی، دامەزراوەیی ئابووری، بازرگانی و دارایی، ژینگە، سەرچاوە سروشتییەکان و کەرتی وزە، یاسا، دادپەروەری و مافەکانی مرۆڤ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و گەشەپێدان ده‌گرێته‌وه‌.

تۆمارکردنی دامه‌زراوه‌ى ڤیژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى لەم پلاتفۆرمە نێودەوڵەتییەدا، هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەستنەوەی توانست و توێژینەوە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بە تۆڕ و کۆمەڵگە توێژینەوەییە جیهانییەکانەوە.

دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی لە ساڵی  2024  لەلایەن ده‌سته‌بژێرێكى ئەکادیمی، رۆژنامەوان و رۆشنبیرەوە دامەزراوە و وەک خانەیەکی هزری  بونیادنەر کار دەکات لەپێناو دروستکردنی تێگەشتنی هاوبەش، بە ئامانجی دروستکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق.