11 ئاب 2026
له دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى فۆكه‌س گروپێكى تايبه‌ت به په‌ره‌پێدانى كشتوكاڵ و پرۆژه ناوخۆييه‌كان به‌ڕێوه‌چوو، ئامانجه‌كه دياريكردنى ستراتيجێكه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى ئه‌و كه‌رته گرنگه له هه‌رێمى كوردستان.
فۆكه‌س گروپه‌كه 11/8/2026 به ناونيشانى ( په‌ره‌پێدانى كشتوكاڵ و پيشه‌سازيى كشتو‌كاڵى و پشتگيرى پرۆژه بچووك و ناوه‌نده‌كان) به‌ڕێوه‌چوو، خاوه‌ن كارگه‌كان، شاره‌زايانى كشتوكاڵ و ئابورى و ئهكاديميست و لايه‌نى په‌يوه‌نديدار به‌شدارييان تێدا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌م كه‌رتى كشتوكاڵ و هۆكاره‌كانى لاوازى به‌رهه‌مى ناوخۆ و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م پرۆژه و كارگه‌كان له هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران.
له‌م فۆكه‌س گروپه‌دا، دامه‌زراوه‌ى ڤيژن، ئامانجيهتى به دياريكردنى گرفته‌كانى به‌رده‌م پيشه‌سازيى كشتوكاڵيى نه‌خشه‌ڕێگا و ستراتيجێك دابنێت له چوارچێوه‌ى پۆڵسى پهيپهرێكدا كه چه‌ند هه‌نگاوێكى كرداريى له‌خۆبگرێت بۆ چاره‌سه‌ر.













بڵاوکردنەوە