5 شوبات 2026
پرسی ستراتیجییه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌گه‌ره‌كانی فراوانكردنی رۆڵ و پێگه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی عێراق؛ ئه‌و رێگایانه‌ش كه ده‌بنه هۆكار بۆ گه‌شه‌دان به داخوازی و ویستی كورد له به‌غداد، له گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ی ڤیژن به به‌شداری ده‌سته‌بژێرێك له كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان و شاره‌زایان تاوتوێكران.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 5/2/2026 له دامه‌زراوه‌ی ڤیژن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی گفتوگۆیه‌كی كراوه به ناونیشانی (ئایندهی پێگه‌ی كورد له عێراق) به‌ڕێوه‌چوو، جه‌خت له یه‌كڕیزی كورد له ناوخۆ و له‌سه‌ر ئاستی عێراق كرایه‌وه و هۆشداریش درا ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت، ته‌نها درێژه‌دان ده‌بێت به دۆخه‌كه و هیچ و به‌ره‌وپێشچوونێك به‌دینایه‌ت.
له گفتوگۆكاندا ئه‌وه خرایه‌ڕوو كه له‌ئێستادا پرسی كورد گۆڕاوه بۆ كێشه‌ی مووچه و بودجه و كه‌مترین كار بۆ مادده‌ی 140 و جێبه‌جێكردنی مادده‌كانی ده‌ستوری عێراق په‌یوه‌ست به كورد كراوه.
جه‌ختیش كرایه‌وه كه بۆ دروستكردنی یه‌كریزی له عێراق، پێویسته سه‌ره‌تا یه‌كریزی له هه‌رێمی كوردستان و له ناوخۆی خۆمان به‌دیبهێنین.
دڵنیاییش درا كه پێویسته بۆ به‌دیهێنانی هه‌رێمێكی به‌هێز بۆ كوردستان، ویست هه‌بێ بۆ چاره‌سه‌ر، ئه‌م گفتوگۆیانه‌ش دواتر له توێژینه‌وه‌یه‌كدا دهخڕێنهڕوو، كه ده‌كرێت ببێته رێگه‌چاره و هه‌نگاوێك بۆ به‌هێزبوونه‌وه‌ی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له عێراق.
260205064445.jpg)
260205064454.jpg)
260205064503.jpg)
260205064512.jpg)
260205064523.jpg)
260205064536.jpg)
260205064546.jpg)
260205064555.jpg)
260205064604.jpg)
260205064616.jpg)
260205064625.jpg)
260205064634.jpg)
260205064643.jpg)
260205064652.jpg)
260205064701.jpg)
260205064710.jpg)
260205064719.jpg)
260205064731.jpg)
260205064740.jpg)
260205064750.jpg)
260205064803.jpg)
260205064814.jpg)
260205064825.jpg)
260205064835.jpg)
260205064844.jpg)
260205064902.jpg)
260205064914.jpg)
260205064925.jpg)
260205064938.jpg)
بڵاوکردنەوە