3 کانوونی یەکەم 2025
لە سەردانێکدا بۆ کونسوڵخانەی قەتەر لە هەولێر، سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن باسی لە کۆکردنەوەی وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان و قەتەری لە دیدارێکی تایبەتدا کرد، کە دامەزراوەکە لە داهاتوودا ئەنجامی دەدات.
رۆژی چوارشەممە 3/12/2025، عەدنان عوسمان سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ حوسێن بن ئەلکوبەیسی هەڵسوڕێنەری کاروباری کونسوڵخانەی گشتیی قەتەر گفتوگۆیان لەبارەی کار و چالاکییەکانی هەردوولا کرد.
هەر لە گفتوگۆکانیاندا، عەدنان عوسمان سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن، نیازی دامەزراوەکەی بۆ ئەنجامدانی دیدارێکی هاوبەشی لەنێوان وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان و وەبەرهێنەرانی قەتەر خستەڕوو.
بەشێکی تری گفتوگۆکان تایبەتبوو بە دۆزینەوەی شێوازێکی کارکردن تاوەکو پەیوەندی لەنێوان دامەزراوەی ڤیژن و سندوقی گەشەپێدانی قەتەر (QFFD) دروستبکرێت، لەو ڕێگەیەوە بتوانرێت گەشە بە کەرتی ژینگە، کشتوکاڵ و دروستکردنی هەلیکار بدرێت لە هەرێمی کوردستاندا.
لە کۆبوونەوەکەدا، دروستكردنى پهيوهندي لهنێوان دامهزراوهى ڤيژن و ناوەندەکانی توێژينهوهى قهتهر باسیان لێوەکرا و له كۆتايشدا ههڵسوڕينهرى كاروبارى كونسوڵخانهى گشتى قهتهر سوپاسى دامهزراوهى ڤيژنى كرد بۆ پێشنياز و ههوڵهكانى له دروستكردنى پهيوهنديى نێوان ههردولا.


بڵاوکردنەوە