‎د. رێواز فايه‌ق سه‌ردانێكى بۆ دامه‌زراوه‌ى ڤيژن ئه‌نجامدا

1 کانوونی یەکەم 2025

رۆژى دووشه‌ممه‌ 1ـى كانوونى يه‌كه‌مى 2025 د. رێواز فايه‌ق سه‌رۆكى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌ندامى مەكتەبی سیاسی يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و د. دانا عه‌بدولكه‌ريم ، راگرى كۆلێژى ياسا له‌ زانكۆى سلێمانى و د. زانا ره‌سوڵ، مامۆستاى زانكۆ و پسپۆڕى ياسايى سه‌ردانێكیان بۆ دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیجی ئەنجامدا.
‎‌له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ د. رێواز فايه‌ق، ئه‌نجوومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن كار و چالاكييه‌كانى دامه‌زراوه‌كه‌ و ئامانجه‌كانيان له‌ ئه‌نجامدانى كار و توێژينه‌وه‌كانيان له‌ داهاتودا خسته‌ڕوو.
‎ هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندى هه‌ردوولا گفتوگۆيان له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى مێزگرد و توێژینەوەی تایبەت به‌ پرسى (ياساى نه‌وت و غازى هه‌رێم) ئەنجامدا و ورده‌كارييه‌كانيان بۆ ئه‌نجامدانى مێزگرده‌كه‌ تاووتوێ كرد.

Dr.Rewas_1

Dr.Rewas_2

Dr.Rewas_3

Dr.Rewas_4