دامه‌زراوه‌ى ڤيژن و رێکخراوی منداڵپارێزى كوردستان كۆبوونه‌وه‌

27 تشرینی دووەم 2025

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 27ـى تشرينى دووه‌مى 2025 شاندێكى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيژى سه‌ردانى رێكخراوى منداڵپارێزى كوردستانيان كرد و له‌لايه‌ن سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه ‌و ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌ندامانيان پێشوازيان لێكرا.
‌له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، عه‌دنان عوسمان، سه‌رۆكى دامەزراوەی ڤيژن‌، وێڕاى خستنه‌ڕووى خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كانى كاركردنى نێوان هه‌ردوولا، باسى له ‌گرنگى كارى رێكخراوى منداڵپارێز كرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا؛ منداڵى سه‌لامه‌ت ماناى كۆمه‌ڵگايه‌كى سه‌لامه‌ته‌ و دڵنياييدا كه‌ له‌ داهاتوودا هه‌ردوولا كار و توێژينه‌وه‌ى هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
لايخۆيه‌وه‌، سارا ره‌شيد، سه‌رۆكى رێكخراوى منداڵپارێز به‌ وردى ستراتيژيى كارى رێكخراوه‌كه‌ى بۆ دامه‌زراوه‌ى ڤيژن خسته‌ڕوو، خۆشحاڵى خۆيشى ده‌ربڕى له‌ داهاتوودا بتوانن توێژينه‌وه‌ و پرۆژه‌ى هاوبه‌ش به‌ ئامانجى به‌ره‌وپێشبردنى دۆخى هه‌رێمى كوردستان به‌ گشتى و منداڵان به‌ تايبه‌تى ئه‌نجام بده‌ن.

ksc_1

ksc_2

ksc_3

ksc_4

ksc_5

ksc_6

ksc_7