‎دامەزراوەی ڤیژن لەگەڵ نێردەی سوید لە عێراق کۆبووەوە

28 تشرینی دووەم 2025

‎رۆژی ٢٧ی تشرینی دووەم ٢٠٢٥ لە شاری سلێمانی، یورگن لیندستروم سەرۆکی نێردەی سوید بۆ عێراق و جێگرەكەی نیکلاس بینویک، لەگەڵ شاندێکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی کۆبوونەوە.
‎لە کۆبوونەوەکەدا کە ژمارەیەک لە رێکخراوە کاریگەرەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئامادەیبوون، نێردەی سوید خۆشحاڵی خۆی بۆ چالاكییەكانیان دەربڕی، سەرەڕای ئەو بەربەستانەی لەبەردەمیاندایە، بە پێویستیشی زانی حکومەت و رێکخراوەکان هەریەکەیان بە ئەركی خۆیان هەستن و نەبن بە جێگرەوەی یەکتری.
‎هەر لەکۆبوونەوەکەدا نێردەی سوید باسی لە چۆنیەتی ئامادەکارییەکانی وڵاتەکەی کرد بۆ دووبارە کردنەوەی دەرگای باڵوێزخانەکەیان لە بەغداد.
‎دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیش لە کۆبوونەوەکەدا باسی ئەو کێشەو گرفتانەیان کرد کە ئێستا لە کۆمەڵگەدا پێویستان بە چارەسەری خێرا هەیە، كە بەهۆی قەیرانی داراییەوە حکومەت ناتوانێت بودجەیان بۆ دابین بکات و چارەسەریان بکات، ئەمەش ئەرکی رێکخراوەکانی قورستر کردووە.

Swedish_1

Swedish_2

Swedish_3

Swedish_4