26 تشرینی دووەم 2025
رۆژی ٢٦ی تشرینی دووەم ٢٠٢٥ شاندێکی زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک AUK کە پێکهاتبوون لە سکرتێری ئەنجومەنی ئەمینداران و سەرۆکی دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست MEPS و بەرپرسی توێژینەوەکانی زانکۆی ناوبراو، سەردانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجییان کرد و لەلایەن ئەنجومەنی بەڕێوەبردنەوە پێشوازیان لێکرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا هەردوو دامەزراوەکە گفتوگۆیان کرد دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و ئەنجامدانی پڕۆژە و توێژینەوەی هاوبەش و هەماهەنگی زانستی، بە ئامانجی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی کۆمەڵگە و گەشەسەندنی بەردەوام و دروستکردنی پردی پەیوەندی لەنێوان دامەزراوە ئەکادیمیاییەکانی هەرێمی کوردستان.
251130030902.jpg)
251130030916.jpg)
251130031425.jpg)
251130031434.jpg)
251130031443.jpg)
251130031459.jpg)
251130031512.jpg)
251130031530.jpg)
بڵاوکردنەوە