گفتوگۆ لەسەر پەرەپێدانی توێژینەوەی زانستی کرا

23 تشرینی دووەم 2025

رۆژی یەک شەممە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، شاندێکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێكۆڵێنەوەی ستراتیجی، سەردانی پەیمانگای تەکنیکی کوردستانی کرد.
لە سەردانەكەدا، تیشک خرایە سەر چەند پرسێکی پەیوەست بە پرۆسەی خوێندن و بواری توێژینەوە و بەهێزكردنی پەیوەندییە زانست و ئەكادیمییەكان. ئەوەش دووپاتکرایەوە کە پەیمانگای تەکنیکی کوردستان توانیویەتی ببێتە پەیمانگایەکی نموونەی بەهێز.
هەردوولا، جەختیان لەسەر بیرۆکەی توێژینەوەی هاوبەش و پڕکردنەوەی کەلێنەکانی بواری توێژینەوە و، كردەوە و كە لە داهاتوودا بتوانرێت پێکەوە کار بۆ پێشخستنی ئاستی زانستی بە گشتی و توێژینەوە بە تایبەت، بكەن.

 

TCI_1

TCI_2

TCI_3

TCI_4

TCI_5

TCI_6

TCI_7

TCI_8

TCI_9

TCI_10

TCI_11

TCI_12