دامەزراوەی ڤیژن بەشداری کۆنفڕانسێکی راوێژکاری نێودەوڵەتی دەکات

20 تشرینی دووەم 2025

ڕۆژی ٢٠٢٥/١١/١٦ دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی بەشداری کۆنفراسی نێودەوڵەتی دەکات بە ناونیشانی (ئابوری کاربۆن 2025) کە لەلایەن پێترۆناس سۆڵوشن(Petronas Soulution) رێکخرابوو لەشاری کولا لامپور لە وڵاتی مالیزیا.
لە چوارچیوەی بەرنامەی کۆنفراسەکە، دامەزراوەی ڤیژن بەتوێژینەوەیەک بەشداریکرد بەناونیشانی (نەخشە رێگایەک بۆ ئابوری کاربون و پڕۆژەی کردیتی کاربۆنی ئەزمونی لەنێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق و هەرێمی کوردستاندا) و لەلایەن د. دیدار عەبدولکەریم ئامادە و پێشکەش کرا.
لە توێژینەوەکەدا، تیشک خرایە سەر ڕۆڵ و کاریگەری و چۆنێتی بەشداری عێراق و هەرێمی کوردستان لە میکانیزمی ئابوری کاربۆنی بە شێوازی کاریگەر بە ڕەچاوکردنی ستانداردە جیهانییەکان. هەروەها جەخت لە پابەندبوونی عێڕاق و هەرێمی کوردستان کرایەوە بە پەیماننامە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان بۆ پاراستنی ژینگە و دەردانی ڕێژەی کاربۆن بۆ بەرگی هەوا، وەک هەنگاوێکی گرنگ لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئابوری.

 

Dr.Didar_1

Dr.Didar_2