دامەزراوەی ڤیژن و ئاژانسی ئینتەرپڕایزی هۆڵەندا گفتوگۆ لەبارەی گەشەپێدانی بەردەوامەوە دەکەن

18 تشرینی دووەم 2025

رۆژی ١٨ی تشرینی دووه‌م ٢٠٢٥، شاندێکی ئاژانسی ئینتەرپڕایزی هۆڵەندا (RVO) کەپێکهاتبوون لە وێنێکی بوسهارت و جۆهان مەیەر و بەیاوەری د. ڕازان عومەر لە زانکۆی سلێمانی سەردانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییان کرد.
لەدیدارەکەدا، باس لە بەرنامە و ئامانج و ئەولەوێتی کارکردنی هەردوولا کرا و زانیاری ئاڵوگۆڕکرا بەمەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوە و کاری هاوبەش، بەتایبەتیش بۆ پشتگیری هەر دەستپێشخەرییەکی هاوبەشی نێوان کەرتی گشتی و تایبەت لەبوارەکانی پێشخستنی کشتوکاڵ و باشکردنی ئیدارەدانی ئاو و بەهێزکردنی گەشە پێدانی بەردەوام. لەمیانەی گفتوگۆکاندا دامەزراوەی ڤیژن چەند بیرۆکە و پێشنیاری توێژینەوەی خستەڕوو.
هەردوولا جەختیان کردەوە لەبەردەوامی گفتوگۆ و پەیوەندی بنیادنەر و کارکردن بەئاڕاستەی هێنانەدی ئامانجە هاوبەشەکان و هاوكاریکردن لەداھاتوودا.

holanda-1

holanda-2

holanda-4

holanda-5

holanda-6

holanda-7

holanda-8

holanda-9