بەڕێوەبەر و بەشێک لەمامۆستایانی قوتابخانەی لیدەرسی ناحکومی سەردانی دامەزراوەی ڤیژنیان کرد

17 تشرینی دووەم 2025

بەڕێوەبەر و بەشێک لەمامۆستایانی قوتابخانەی لیدەرسی ناحکومی سەردانی دامەزراوەی ڤیژنیان کرد، لە دیدارەکەدا باس لەگرنگی قوتابخانە و مامۆستایان کرا لە پەروەردەکردن و پێگەیاندنی نەوەی داهاتوو، وەتێگەیشتن لە شێواز و ئامرازە نوێیەکانی خوێندن و پێگەیاندن و راهێنانی خوێندکاران ، هەروەها ئاماژەدرا بە رۆڵی دامەزراوەی ڤیژن و ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە لەبەرەوپێش بردنی کەرتی پەروەردە. لەو بارەوە کۆمەڵێک بۆچونی هاوبەش تاوتوێ کران بۆ کاری هاوبەش لە ئایندەیەکی نزیکدا.

 

liders school_1

liders school_2

liders school_3

liders school_4

liders school_5