زانکۆی سلێمانی و دامەزراوەی ڤیژن یاداشتنامەیەکیان واژۆکرد

16 تشرینی دووەم 2025

رۆژی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ زانکۆی سلێمانی واژۆکرد.
یاداشتنامەکە، دەرفەتی ئەوە دەڕەخسێنێت هەردوولا توێژینەوە و پڕۆژە و چالاکی هاوبەش ئەنجام بدەن، سەبارەت بە گرفت و کێشەکانی کۆمەڵگە و دەرفەت و چارەسەر پێشکەشی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەن.
لە مەراسیمی واژۆکردنی یاداشتنامەکەدا، پ. د. کۆسار محەمەد سەرۆکی زانکۆی سلێمانی باسی لە گرنگی پێکەوە کارکردنی زانکۆ و ناوەندەکانی توێژینەوە کرد، لەو چوارچێوەیەشدا ستایشی توێژینەوەکانی دامەزراوەی ڤیژنی کرد دەربارەی کێشە و تەحەدییەکانی بەردەم گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان.
لای خۆشیەوە عەدنان عوسمان سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن رۆڵ و کاریگەری زانکۆی سلێمانی لە پڕۆسەی زانست و پەروەردە و پێشخستنی کۆمەڵگە بەرز نرخاند و جەختی لەوەکردەوە کە چالاکی و هەنگاوە گرنگەکانی زانکۆی دایک بوونەتە جێگەی شانازی بۆ شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان.
هەردوو دامەزراوەکە لە یاداشتنامەکەیاندا جەخت لە پەرەپێدانی کۆمەڵگە و دروستکردنی دیالۆگ و پێشخستنی تواناکان و گەشەپێدانی کەرتە مەدەنی و حکومیەکان دەکەنەوە، بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵگە.

MOU-Suli-1

MOU-Suli-2

MOU-Suli-3

MOU-Suli-4

MOU-Suli-5

MOU-Suli-6

MOU-Suli-7

MOU-Suli-8

MOU-Suli-9

MOU-Suli-10

MOU-Suli-11

MOU-Suli-12

MOU-Suli-14

MOU-Suli-15

MOU-Suli-16