رۆڵی دامەزراوەکانی لێکۆڵینەوە لەسەرخستنی ئەزمونی رۆژئاوادا جەختی لێ کرایەوە

5 تشرینی دووەم 2025

رۆژی چوارشەممە 2025/11/5, د. جاویدان کەمال نوێنەری پارتی یەکیەتی دیموکرات (پەیەدە) بەیاوەری خاتوو بیریڤان محەمەد سەردانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی کردو لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی ڤیژن-ەوە پێشوازییان لێکرا.
شاندەکەی پەیەدە باسیان لە بارودۆخی ئێستای سوریا و رۆژئاوای کوردستان و پەیوەندی نێوان ئیدارەی خۆسەری و دەسەڵاتی ئێستای دیمەشق کرد و ئاماژەیان بەوەدا کە رۆژئاوا هێز و قەوارەیەکی رێکخراو و تۆکمەیە و لەگفتوگۆکانیان لەگەڵ دیمەشق سورن لەسەر بەدیهێنانی داواکارییە نەتەوەیی و یاساییەکان، بە تایبەتیش پرسی لامەرکەزی و مانەوەی هێزەکانی هەسەدە.
لە دیدارەکەدا، تیشک خرایە سەر گرنگی سەرکەوتنی ئەزمونی رۆژئاوا و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی بەردەمی، لەم رووەوە باس لە رۆڵ و کاریگەری دامەزراوەکانی لێکۆڵینەوە کران بە ئەنجامدانی کۆنفرانس و دیدار و پێشکەشکردنی توێژینەوە و راسپاردە تایبەت بە پرسی رۆژئاوا و داواکارییەکانی کورد لە حکومەتی دیمەشق.
لەکۆتاییدا، جەختکرایەوە لە دروستکردنی پەیوەندی لەنێوان دامەزراوەی ڤیژن و ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە لە رۆژئاوا و سوریا و ئەنجامدانی توێژینەوە و دیدار و کاری هاوبەش لە داهاتوودا.

guest-1

guest-2

guest-3

guest-4

guest-6

guest-7