5 تشرینی یەکەم 2026
ڤيژن فاونده‌يشن
بەمەبەستی داڕشتنى پلانێك بۆ باشتركردنى دۆخى لاوان له رووى به‌ده‌ستهێنانى كارامه‌يى و هه‌لى كار و به‌شداريپێكردنيان له به‌ره‌وپێشبردن و گەشەپێدانی هه‌رێمى كوردستان، فۆکەس گروپێک له دامه‌زراوه‌ى ڤيژن به‌ڕێوه‌چوو.
فۆكه‌س گروپه‌كه رۆژى دووشەممە 5ـی تشرینی یەکەمی 2026 به ئاماده‌بوونى خاوه‌نكاران، مامۆستايانى زانكۆ، خوێندكاران و گەنجان، له‌لايه‌ن بۆردى كۆمه‌ڵايه‌تيى ڤيژن فاونده‌يشن به‌ڕێوه‌چوو، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەوەی چۆن ده‌كرێت له رێگەى به‌ره‌وپێشبردنى دۆخى خوێندن و كارامه‌ييه‌كانه‌وه بتوانرێت لاوان باشتر ئاماده‌بكرێن بۆ بازاڕى كار.
فۆکەس گروپەکە لەلایەن د.ژیا عەباس سەرۆکی بۆردی کۆمەڵایەتی ڤیژن فاوەندەیشن بەڕێوەبرا، تیایدا گفتوکۆ کرا لەسەر ئەوەی چۆن گه‌نجان زياتر و باشتر سوودمه‌ندبن له خوێندن بۆ به‌ده‌ستهێنانى هەلیکار؛ چۆن خوێندنه پيشه‌ييه‌كان رێكبخرێنه‌وه و له كه‌مترين ماوه‌دا گه‌نجان ئاماده‌ى كار بکرێن، له‌گه‌ڵيدا زانكۆكان له رێگەی نوێكردنه‌وه‌ى سيستمى خوێندن و زيادكردنى خوێندنى پراكتيكييه‌وه هاوكاريى زياتر فێركردنى گه‌نجان بن.
ئه‌وه‌خرايه‌ڕوو له‌ئێستادا گه‌نجان زياتر له رابردوو روو له خوێندن ده‌كه‌ن و توانيويانه له‌و رێگەیه‌وه كارى گونجاوى خۆيان بدۆزنه‌وه، ئه‌گه‌ر له كه‌رته حكومييه‌كانيشدا نه‌بێت، له كه‌رتى تايبه‌تدا كاريان ده‌ستكه‌وتووه، جگە له كاركردن تواناكانيشيان به‌ره‌وپێش ده‌به‌ن.
ئه‌و گفتوگۆيانه‌ى له دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی به‌ڕێوه‌چوو، ده‌بێته پلانێكى په‌ره‌پێدان بۆ گه‌نجانى سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه، ئيداره‌ى راپه‌ڕين و گه‌رميان، دامه‌زراوه‌ى ڤيژن به وردى كار له‌سه‌ر داڕشتنى ده‌كات و دواتر لە رێگەی پۆڵسی پەیپەرێکەوە وه‌ك رێگه‌چاره‌يه‌ك بۆ به‌ره‌وپێشبردنى ژيانى گه‌نجان پێشكه‌شى لايه‌نە په‌يوه‌نديدارەکانی ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنى.






بڵاوکردنەوە