13 تەممووز 2026
کاریگەریی بەکارهێنانی سیستمی ئەلیکترۆنی لەسەر کارایی بانکەکان لە پارێزگای سلێمانی لە توێژینەوەیەکی دامەزراوەی ڤیژندا شیکراوەتەوە، بەپێی دەرئەنجامی توێژینەوەکە بوونی سیستمی ئەلیکترۆنی کاریگەریی ئەرێنی هەیە لەسەر وردی لە داتاکردن، شەفافیەت و چاودێریی ناوخۆییدا.
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی توێژینەوەیەکی ئەنجامداوە لەبارەی کاریگەریی بەکارهێنانی سیستمی ئەلیکترۆنی لەسەر شەفافیەت و چاودێری لە بانکەکاندا، توێژینەوەکە لە گۆڤاری زانستیی زانکۆی راپەڕین بۆ زانستە مرۆییەکان بڵاوکراوەتەوە.
توێژیەنەوەکە بەناونیشانی "کاریگەریی بەکارهێنانی سیستمە ئەلیکترۆنییەکان لەسەر کارایی سیستمەکانی چاودێریی ناوخۆیی" کە "توێژینەوەیەکی دۆزەرەوەیە لە نمونەیەک لە بانکە حکومییەکانی کارا لە پارێزگای سلێمانی، هەرێمی کوردستان" و لەلایەن هەردوو توێژەر (د. نەبەرد کەریم ڕەحیم و م. شارۆ نەورۆز فازل) ئەنجامدراوە.
تویژینەوەکە گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە ئەم سیستمانە بەشدارن لە زیاتر دروستی و وردی لە داتاکان، خێراکردنی رێوشوێنەکانی وردبینی و بەرزکردنەوەی شەفافیەتی دامەزراوەیی.
بە پشتبەستن بەو شیکارییەی توێژینەوەکە کردوویەتی و ئەو دەرئەنجامانەی پێیگەیشتووە، پێشنیاز دەکات جێبەجێکردنی سیستمی ئەلیکترۆنی لە سەرجەم دامەزراوەکان بەکاربهێنرێت، ئەمەش هاوشان لەگەڵ راهێنانی گشتگیر بۆ فەرمانبەران.
بڵاوکردنەوە