13 تەممووز 2026
له سه‌ردانێكى فه‌رميدا بۆ وڵاتى ئه‌لبانيا له‌گه‌ڵ شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكايه‌تى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، ڤيژن فاونده‌يشن له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك ناوه‌ندى توێژينه‌وه‌يى و مه‌ده‌نييه‌كانى ئه‌لبانيا كۆبوه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا، نوێنه‌رى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن ئامانج، كار و ديدگاى دامه‌زراوه‌كه‌ى خسته‌ڕوو، ناوه‌نده‌كانى ئه‌لبانياش به‌هه‌مانشێوه پرۆژه و چالاكييه‌كانيان به ڤيژن ناساند.
ئه‌و ناوه‌ندانه‌ى ڤيژن فاونده‌يشن له‌گه‌ڵيان كۆبوه‌وه هه‌ريه‌كه له:
Institute for Democracy and Mediation (IDM)
Cooperation and Development Institute (CDI)
Albanian Institute for International Studies (AIIS)
گفتوگۆکان بۆ دروستكردنى په‌يوه‌ندييه‌كى به‌رده‌وام بوون به ئاڕاسته‌ى گۆڕينه‌وه‌ى ئه‌زموون، هاوكاريى له بوارى توێژينه‌وه و ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ى هاوبه‌ش و چالاكى زانستى له داهاتوودا.
هەروەها، تیمی دامەزراوەی ڤیژن بەشداری لە گفتوگۆکانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کاربەدەستانی ئەلبانیا کرد، کە تیایاندا باس لە رێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییە سیاسی، ئابووری و ئەکادیمییەکان نێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و ئەلبانیا کرا، لەپێناو فراوانکردنی هاوکاری و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.
ئەم دیدارانە هەنگاوێکی گرنگن بۆ فراوانکردنی تۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی دامەزراوەی ڤیژن و دروستکردنی هاوبەشییەکی بەردەوام لەگەڵ ناوەندە توێژینەوەیی و فکرییەکانی ئەوروپا.













بڵاوکردنەوە