9 تەممووز 2026
رۆژى پێنجشه‌ممه، 9/7/2026 ژماره‌يه‌كى به‌رچاو له كه‌سايه‌تييه سياسييه‌كان، پسپۆڕانى بوارى سه‌ربازى و ئه‌منى، ئه‌كاديمييه‌كان له دامه‌زراوه‌ى ڤيژن ئاماده‌بوون، باس له ئاستى پێگه‌ى كورد كرا له ناوه‌نده ستراتيجييه‌كانى بڕياردان له دامه‌زراوه سه‌ربازيى و ئه‌منييه‌كانى عێراق.
فه‌ريقى يه‌كه‌م جه‌بار ياوه‌ر، سه‌رۆكى بۆردى ئاسايشى نيشتيمانى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆلێنه‌وه‌ى ستراتيجى سيمينارێكى پێشكه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ ناساندنى ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى عێراق، هۆكاره‌كانى لاوازى پێگه‌ى كوردى له‌و ده‌زگايانه روونكرده‌وه.
بڕياره ئه‌نجامى ئه‌و سيمينار هو گفتوگۆ كراوه‌يه‌ى ئه‌نجامدرا، ببێته توێژينه‌وه و چاره‌سه‌رێك كه دامه‌زراوه‌ى ڤيژن له داهاتوودا پێشكه‌شى ده‌كات.















بڵاوکردنەوە