23 حوزەیران 2026
ئەم توێژینەوە هەوڵی شیکاریکردنی ڕۆڵی گوتاری سیاسی کورد لە بەغدا لە پتەوکردن وپاڵپشتیکردنی سیستەمی فیدرالی عێراق وزامنکردنی حوکمی هاوبەش لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێمدا دەدات. لێکۆڵینەوەکە لە کێشەیەکی بنەڕەتییەوە سەرچاوە دەگرێت، کە ئەویش لاوازی گوتاری سیاسی کوردە لە بەغدا، دەرئەنجامی دابەشبوونی ناوخۆیی حیزبی ، وپشتبەستنی دارایی بە بودجەی فیدراڵی، ئەمە سەرباری پەخستنی ماددە دەستورییەکانی پەیوەست بە دەسەڵاتی هەرێمەکان، کە توانای هەرێم لە بینینی ڕۆڵی خۆی لە حکومەتی فیدراڵ بەشێوەیەکی هاوسەنگ لاواز دەکات .
توێژینەوەکە دەریخست کە، دابەشبوونی سیاسی نێوان حیزبە کوردستانییەکان لە کاریگەرێتی نوێنەرایەتی کردنی کورد لە حکومەتی فیدراڵی کەم دەکاتەوە و هەڵوێستی کورد توشی پەرتەوازەیی دەکات، وهەروەها پشتبەستنی نیمچە تەواو بە پشکی بوودجەی فیدراڵی ، سەبەخۆیی بڕیاردانی سیاسی هەرێم لاواز دەکات. وە نەبوونی ئامرازی دادوەری و دامەزراوەیی کارا و کاریگەر بۆ لێکدانەوەو ڕوونکردنەوەی ماددە دەستوورییەکان بۆتە هۆی دروستکردنی بۆشایی لە نێوان تیۆرو پراکتیزەکردندا، ئەمەش ناکۆکی لەسەر بەڕێوەبردنی دۆسییەی نەوت و غاز قەیرانی ئابووری قوڵکردۆتەوە بەجۆرێک کە سەرچاوە سروشتییەکان ببێتە چەقی کێشمەکێشمە سیاسییەکان.
بڵاوکردنەوە