دامەزراوەی ڤیژن و شانۆکارانی سلێمانی هەنگاو بۆ بووژاندنەوەی شانۆی کوردی دەنێن

17 حوزەیران 2026

لەهەنگاوێکدا بۆ پشتگیری و بووژاندنەوەی جوڵەی هونەریی و که‌لتووریی، گروپی کارگەی شانۆ کە نوێنەرایەتی ژمارەیەک لە تیپە شانۆییەکان، دەرهێنەران و ئەکتەرانی شانۆ دەکات، رۆژی 16ی حوزەیرانی 2026 سەردانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی کرد و لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دامەزراوەکەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
لەکۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی ئێستای شانۆ و ئاستەنگەکانی بەردەم ئەم هونەرە کرا، بە تایبەتی لە شاری سلێمانی کە بە پایتەختی رۆشنبیریی هەرێمی کوردستان ناسراوە. هەروەها تیشک خرایەسەر کێشەکانی ژێرخان، بەڕێوەبردن و پشتیوانیی دامەزراوەیی کە کاریگەری راستەوخۆیان لەسەر چالاکییە شانۆییەکان هەیە.
بەشێکی گرنگی گفتوگۆکان تەرخان کرابوو بۆ هەڵسەنگاندنی کاریگەری بڕیار و رێنماییە حکومییەکان کە لە ساڵانی رابردوودا دەرچوون و بەشێک لە کاراکتەر و جوڵەی شانۆی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی لە سلێمانی، خستووەتە ژێر کاریگەرییەکی نەرێنی.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا رایانگەیاند کە چارەسەرکردنی کێشەکانی شانۆ تەنها بە هاوکاری و هەماهەنگیی دامەزراوەیی دەکرێت. بۆیە هاوڕابوون لەسەر دروستکردنی چالاکی و پڕۆژەی هاوبەش و داڕشتنی نەخشەڕێگایەکی کارا بۆ بووژاندنەوەی هۆڵەکانی شانۆ، ناوەندە هونەری و کلتوورییەکان و بەهێزکردنی رۆڵی شانۆ وەک یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی رۆشنبیری و گەشەپێدانی کۆمەڵگە لە هەرێمی کوردستان.




Artboard_1

Artboard_2

Artboard_2

Artboard_3

Artboard_4

Artboard_5

Artboard_6

Artboard_7

Artboard_8

Artboard_9