29 ئازار 2026
چه‌مچه‌ماڵ ناوچه‌يه‌كى ستراتيجى گرنگه له هه‌رێمى كوردستانى عێراق، جگه له ژماره‌ى دانيشتووان، خاوه‌نى هه‌ڵكه‌وته‌يه‌كى جوگرافى به‌رچاوه؛ هه‌روه‌ها قه‌زاكه ڕێژه‌يه‌كى زۆرى گه‌نج و سه‌رچاوه‌ى سروشتى و مرۆيى به‌رچاوى هه‌يه. چه‌مچه‌ماڵ خاوه‌نى يه‌ده‌گێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى غازى سروشتى، ناوچه‌ى كشتوكاڵيى به‌پيت و شوێنه‌وارى كولتوورى و مێژويى دێرينه له‌سه‌ر ئاستى نيشتيمانى و نێوده‌وڵه‌تى. سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌م ده‌رفه‌تانه، چه‌مچه‌ماڵ هێشتا نه‌يتوانيوه له ره‌هه‌نده كۆمه‌ڵايه‌تى و ئابوورييه‌كاندا گه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وام، هه‌ليكار و هه‌مه‌چه‌شنه‌كردنى ئابوورى به‌ده‌ستبهێنێت.
بڵاوکردنەوە