دامه‌زراوه‌ى ڤيژن و دامه‌زراوه‌ى كه‌ريمى عه‌له‌كه‌ كار له‌سه‌ر كۆچى ده‌سته‌بژێران ده‌كه‌ن

25 ئازار 2026

رێككه‌وتننامه‌يه‌ك له‌نێوان دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى و دامه‌زراوه‌ى كه‌ريمى عه‌له‌كه‌ واژۆ كرا، بڕياره‌ هه‌ردوو دامه‌زراوه‌كه‌ به‌شێوه‌يه‌كى زانستى و ئه‌كاديميانه‌ چه‌ند كارێك له‌باره‌ى ديارده‌ى كۆچى ده‌سته‌بژێران ( کۆچی هزر) ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ٢٥/٣/٢٠٢٦ ده‌سته‌يه‌ك له‌ ئه‌نجوومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى دامه‌زراوه‌ى ڤيژن، سه‌ردانى دامه‌زراوه‌ى كه‌ريمى عه‌له‌كه‌يان كرد له‌ شارى سلێمانى.
له‌دواى كۆبوونه‌وه‌يه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانى دامه‌زراوه‌ى كه‌ريمى عه‌له‌كه‌؛ هه‌ردوولا رێككه‌وتنێكيان واژۆ كرد كه‌ تايبه‌ته‌ به‌ ئه‌نجامدانى چوار توێژينه‌وه‌ى هاوبه‌ش و به‌ڕێوه‌بردنى كۆنفرانسێك له‌باره‌ى كۆچكردنى ده‌سته‌بژێران.
له‌ داهاتوودا، ڤيژن و كه‌ريمى عه‌له‌كه‌ كارى هاوبه‌شيان ده‌ستپێده‌كات و بڕياره‌ ئه‌و توێژينه‌وانه‌ى ئه‌نجام ده‌درێن چاپ بكرێن و له‌ كۆنفرانسێكى فراوان و تايبه‌تدا بخرێنه‌ڕوو.



karimi alaka MOU_1

karimi alaka MOU_2

karimi alaka MOU_3

karimi alaka MOU_4

karimi alaka MOU_5

karimi alaka MOU_6

karimi alaka MOU_7

karimi alaka MOU_8

karimi alaka MOU_9

karimi alaka MOU_10

karimi alaka MOU_11

karimi alaka MOU_12

karimi alaka MOU_13

karimi alaka MOU_14

karimi alaka MOU_15