13 کانوونی دووەم 2026
رۆژی ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی سلێمانی سەردانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجیان کرد و لەلایەن بەڕێوەبەری بەشەکانەوە پێشوازیکران و کار و بەرنامەی دامەزراوەکەیان بۆ روونکرایەوە..
لە سەردانەکەدا بەڕێوەبەری بەشەکانی دامەزراوەی ڤیژن باسی قۆناغەکانی بەرهەمهێنانی توێژینەوەیان کرد و گرنگی توێژینەوەیان لە پڕۆسەی گۆڕین و دروستکردنی بڕیار بۆ خوێندکاران روونکردەوە، خوێندکارانیشیان هاندا وەک توێژەری سەرکەوتووی داهاتوو، هەر لە ئێستاوە هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ و لەگەڵ ناوەندەکانی توێژینەوە کاری خۆبەخشی بکەن و توانا و لێهاتووییەکانیان گەشەپێبدەن.
















بڵاوکردنەوە